بۆ ده‌ستپێكردن و فراوانكردنى پڕۆژه‌كانه
ئه‌ندازیارانى كشتو‌كاڵى دهۆك قه‌رزى بچوك بۆ پرۆژه‌كانیان وه‌رده‌گرن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌ندازیارانى كشتو‌كاڵى دهۆك ده‌رفه‌تێكیان بۆ ره‌خساوه كه بتوانن قه‌رزى بچوك له بانكه‌كان وه‌ربگرن بۆ دروستكردنى پڕۆژه‌ى تایبه‌تى خۆیان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ژماره‌یه‌ك ئه‌ندازیار سوودمه‌ند بوونه‌وه و وه‌رگرتنى قه‌رزیش به‌رده‌وامه.
به‌پێی ئامارێكی فه‌رمى كه سه‌ندیكاى ئه‌ندازیارانى كشتو‌كاڵى به 964 ـى داوه، له‌سنوورى پارێزگاى دهۆك، دوو هه‌زار و 754 ئه‌ندازیارى كشتو‌كاڵى وه‌كو ئه‌ندام ناویان له سه‌ندیكاكه تۆماركراوه و ته‌نیا 480 ئه‌ندازیار له‌سه‌ر پڕۆژه‌كانى كه‌رتى تایبه‌ت دامه‌زراون.
نێچیرڤان حازم ئه‌رتوشی، سه‌رۆكى لقی دهۆكى سه‌ندیكاى ئه‌ندازیارانى كشتو‌كاڵى به 964ـى راگه‌یاند، دروستكردنى ئه‌م ده‌رفه‌ته بۆ ئه‌ندازیارانیان له دهۆك بۆ ئه‌وه‌یه ببنه خاوه‌ن پڕۆژه‌ى خۆیان و تاوه‌كو ئێستاش 13 ئه‌ندازیار سوودمه‌ند بوونه و قه‌رزى بچووكیان وه‌رگرتووه.
وتیشی “وه‌رگرتنى قه‌رزه‌كه هه‌م بۆ ده‌ستپێكردنى پڕۆژه‌كان و هه‌میش بۆ فراوانكردنى پڕۆژه‌كانیانه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كه‌سی تایبه‌تمه‌ند رێنمایی ئه‌و ئه‌ندازیارانه‌ى كشتو‌كاڵى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له دامه‌زراندنى پڕۆژه‌كانیان سه‌ركه‌وتوو بن و به‌رهه‌مه‌كانیان به‌بازاڕ بكرێت.
وه‌رگرتنى قه‌رزى بچووك له‌لایه‌ن ئه‌ندازیارانى كشتو‌كاڵى دهۆك ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه ده‌ستیپێكردووه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت، سه‌رۆكى سه‌ندیكاش ده‌ڵێت “ئامانجمانه زۆربه‌ى ئه‌ندازیارانى كشتو‌كاڵى سوودمه‌ندى ئه‌و قه‌رزه بن”.