وەزارەتی دارایی

خشتەی موچەی مانگی هەشت بڵاوکرایەوە

964+

توانا نەقی

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم خشەتەی مووچەی مانگی هەشتی بڵاوکردەوە.

ئاماژەی بەوەکردووە، رۆژی هەینی 4.10.2024 دابەشکردنی موچە بە خانەنشینی شارستانی دەست پێدەکات و رۆژی سێشەممە 8.10.2024 بە ئەنجومەنی وەزیران کۆتایی دێت واتە لە ماوەی پێنج رۆژدا موچە دابەش دەکرێت.

وەزارەتی دارایی هەر دوێنێ رایگەیاند کە لەسەر تەمویلی پارەی موچە رێککەوتوون لەگەڵ بەغدا و هەفتەی داهاتوش موچەی مانگی نۆ دابەش دەکرێت.

رۆژی هەینی موچەی مانگی هەشت دابەش دەکرێت

رۆژی هەینی موچەی مانگی هەشت دابەش دەکرێت