لەبارەى سەرژمێرییەوە
هاوڵاتیانى پێنجوێن ئاگادار دەکرێنەوە
964+
وریا فەتاح
فەرمانگەى ئامارى پێنجوێن، ئاگادارى دانیشتوانى پێنجوێن دەکات کە تیمەکانى سەرژمێر، فۆڕمى گەمارۆسازى بۆ سەردەم بیناکان پڕدەکەنەوە، بۆیە هاوکارییان بکەن.
فەرمانگەکە بڵاوى کردووەتەوە، بە مەبەستی دەستپێکردنی یەکەم قۆناغی كارى مهيدانى له سەرژمێریی گشتيی دانیشتوان لە هەرێمی کوردستان، رۆژی 1.10.2024، دەستەی ئاماری هەرێم دەستى بە جێبەجێکردنی پرۆسەی گەمارۆسازی و ژمارەدانان لە پارێزگاکان کردووە.
وەک روونکراوەتەوە، لەم پرۆسەیە، زياتر له حەوت هەزار و 400 كهس کە پێشتر راهێنانیان پێکراوه سهردانى سەرجەم ناوچه شارنشين و گوندنشينهكانى ههرێمى كوردستان دهكهن و بهپێى ئهو ئاليهتهى كه له كارى گهمارۆسازى و ژمارهدانان پهيڕهو دهكرێت، فۆرمى گهمارۆسازى بۆ سەرجەم بيناكان پڕ دهكهنهوه.
داواش لە سەرجەم دانیشتوانى سنوورى قەزاى پێنجوێن و هەردوو ناحیەى گەرمک و ناڵپارێز دەکات، بەدەمەوە هاتنیان هەبێت بۆ ئەو پرۆسەیە.
بڕیارە 20.11.2024 سەرژمێریی گشتیی لە هەموو عێراق و هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت.
27 ساڵە لە عێراقدا پڕۆسەى سەرژمێرى ئەنجام نەدراوە و دواینجار پڕۆسەى سەرژمێرى ساڵى 1997 بوو کە ئەوکات دانیشتووانى عێراق، بەبێ هەرێم 19 ملیۆن و 184 هەزار 543 کەس بوو.
یەکەم سەرژمێری گشتیى لە عێراق ساڵی 1934 ئەنجامدرا، ئەوکات ژمارەی دانیشتووانەکەی سێ ملیۆن و 380 هەزار کەس بوو.
پرۆسەی گەمارۆسازی و ژمارەدانان لە سەرژمێری كوردستان دەستیپێكرد