(سەبەحبەح) هه‌ڵده‌كه‌نێت و (توو) ده‌چێنێت
شارەوانی شارەزوور هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵكه‌ندنى دره‌ختى ده‌ستپێكردووه
964+
بڕوا مەجید – شارەزوو
شارەوانی شارەزوور هەڵمەتێکى دره‌خت هه‌ڵكه‌ندنى ده‌ستپێكردووه، ئەو دارانه‌ى هەڵیاندهكهنێت لە جۆری (سەبەحبەح)ن، به‌ڵام له جێگه‌یاندا دره‌ختى جۆرى (توو)دەچێنێت، شاره‌وانیش ده‌ڵێت، به‌رگه‌ى بێئاوى گه‌رماى نهدهگرن بۆیه ههڵیانكهناندوون.
دره‌خته ههڵكهندراوهكان ژماره‌یان 100 دانه‌یه و كه‌وتوونه‌ته ناو سه‌نته‌رى بازاڕى قه‌زاكه‌وه.
سالار ئه‌حمه‌د رەشید، سەرۆکی شارەوانی شارەزوور به 964 وت ئه‌م جۆره دره‌خته بەرگەی گەرمای زۆر و بێئاوی ناگرێت و زۆر ناسکن و بە رەشەبایەکی کەمیش دەشکان و زیانی زۆر بە رێژەی سەوزایی گەیاندبوو.
وتیشی “ئەمساڵ بەهۆی رەشەباوە زیاتر لە 200 دره‌ختى (سه‌به‌حبه‌ح) شکانەوە، بۆیه هەستاین بەلابردنی بەشێک لەو درهختانە و لە جێگه‌یاندا درەختی جۆری (توو) ده‌چێنینه‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، درەختی جۆری (توو)ی کوردی درەختێکی بەهێزە و بەرگەی گەرما و کەمئاوی زۆر دەگرێت و رەشەبا زۆر کاریگەری لەسەری نابێت، بۆیە دەیانەوێ شەقامە گشتیەکان بکەین بەمجۆری درهختە.
لە ئێستادا درهختەکان ئامادەکراون دواى پاكکردنەوەی شوێنى داره ههڵكهندراوهكان ئه‌اونیش ده‌چێنن چونكه ده‌ڵێت “ساڵانه دره‌ختى توو ماوه‌یه‌كی زۆر بە سەوزی دەمێننەوە و تەمەنێکی درێژیشیان هه‌یه”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن