نمەبارانیش هەیە

پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت

964+

شۆڕش قادری

پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە دابەزین و لە ناوچە شاخاوییەکانیش ئەگەری نمەباران هەیە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ چوارشەممە 2.10.2024 ئاسمان نیمچەهەور و لە هەندێك ناوچەش پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک.

ئاماژە بەوەش کراوە، پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ دادەبەزێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیشدا ئەگەری کەمێک نمەباران هەیە.

بۆ سبەی پێنجشەممەش، پلەی گەرما بە جێگیری دەمێنێتەوە و ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 33 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 33 پلەی سیلیزی

دهۆک: 34 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 37 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 34 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 34 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 23 پلەی سیلیزی

سۆران: 33 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 38 پلەی سیلیزی

رەوشی کەشوهەوای یەکەم رۆژی جەژن ئاشکرا کرا

رەوشی کەشوهەوای یەکەم رۆژی جەژن ئاشکرا کرا