له دوو كوێستانى بنارى قه‌ندیل
به ئاگر و تفه‌نگى (تاپڕ) پارێزگارى له هه‌نگه‌كان ده‌كه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له چه‌ند كوێستانێكى بنارى قه‌ندیل، پاسه‌وانه‌كان به تفه‌نگى (تاپڕ) و ئاگركردنه‌وه له ترسی پهلاماردنى ورچ، پارێزگارى له هه‌نگى هه‌نگه‌وانه‌كان ده‌كه‌ن، دوو شه‌و له‌مه‌وبه‌ریش ورچ هه‌وڵیدابوو په‌لاماریان بدات به‌ڵام ده‌ڵێن، رێگریان لێ كردووه.
کوێستانەکانی کانی شینکە و کانی خاتوونە له بنارى قه‌ندیل زۆرترین هه‌نگی هه‌نگه‌وانه‌كانى لێ كۆبووه‌ته‌وه.
ماوه‌یه‌كه هه‌نگه‌وانه‌كانى بنارى قه‌ندیل چه‌ند گه‌نجێكیان وه‌كو پاسه‌وان گرتووه بۆ ئه‌وه‌ى له ترسی په‌لاماردانى ورچ پارێزگارى له هه‌نگه‌كانیان بكه‌ن.
ئه‌سعه‌د خدر، یه‌كێك له‌و هه‌نگه‌وانانه كه خۆى جارجار پاسه‌وانى لە هەنگەکانی ده‌كات، له سۆشیاڵ میدیاكه‌ى بڵاویكردووه‌ته‌وه، دوو شه‌و له‌مه‌وبه‌ر نەیانهێشتووه ورچ بە تەواوی هەنگەکان تێکبدات و هەنگوینەکە بخوات، ده‌شڵێت “گەر زوو نەگهیشتباینه شوێنى هه‌نگه‌كان، ورچ سێ چوار هەنگى لێ دەخواردن”.
ئه‌سعه‌د له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی پاسه‌وانى، چه‌ند وێنه‌یه‌كیان بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌رده‌كه‌وێت به كردنه‌وه‌ى ئاگر و تفه‌نگى (تاپڕ) پاسه‌وانى له هه‌نگه‌كان ده‌كه‌ن، نوسیویهتى، ئێستا کویستانەکانی بناری قەندیل کاتژمێر 1:30 خوله‌كى شه‌وه و باران به لێزمه ده‌بارێت.
پێشتر، سامان ئه‌حمه‌د، یه‌كێك له‌و پاسه‌وانانه به 964ـى وتبوو، ماوه‌یه‌كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك هه‌نگه‌وانه‌وه وه‌كو پاسه‌وان لهكوێستانێكی بنارى قه‌ندیل دیاریكراوه و شه‌وان به‌دیار سه‌ندوقه‌كان مێش، رۆژ ده‌كاته‌وه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، كه خۆى ورچی بینیوه هاتووه‌ته لاى سندوقه‌كان و وه‌كو مرۆڤیش سه‌رى سندوقه‌كانى كردووه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ى هه‌نگوینه‌كه‌ى ناوى بخوات، به‌ڵام ئه‌و رێى پێنه‌داوه.