دوای هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر راگیران
964+
شۆڕش قادری
سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر راگیران.
ئەحمەد هۆشیار بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە 964ـت وت، “بەهۆی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانمان راگرتووە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای بڕیارەکەی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بۆ راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان، ئەوانیش ئەو بڕیارەیان داوە.
کەمێک لەمەوبەر سوپای ئێران دەستی کرد بە موشەکبارانی تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل و تا ئێستا زیانی هێرشەکە بەوردی نەزانراوە.