لە قەزای کەلار

شەقامێکی نوێ لە گەڕەکی گۆران دروست دەکرێت

964+

ژێوار خدر

شارەوانيی کەلار دەستی بە رێکخستنەوەی نەخشەی گەڕەک و شەقامەکان کردووە و رایانگەیاند، شەقامێکی نوێ لە گەڕەکی گۆرانی قەزای کەلار دروست دەکات.

دلێر حەسەن، لێپرسراوی پڕۆژەکان لە شارەوانیی کەلار بە 964ـی وت، شەقامەكە سەرەکییە و هەم مزگەوت و هەم قوتابخانەیەکی کەوتووەتە سەر، بۆیە بڕیارمان دا قیرتاوی بکەین و شەقامەکە درێژییەکەی 300 مەترە و نۆ مەتریش پانە و شۆستە و باراناویشی بۆ دروست دەکرێت.

وتیشی، هەر ئەم پڕۆژەیەمان نییە، بەڵکو ئێستا نۆ پڕۆژەی جیاواز لە هەر یەک لە گەڕەکەکانی: شۆڕش، نەورۆز، ئازادی و فەرمانبەران جێبەجێ دەکرێن.

روونیشیکردەوە، پڕۆژەکان پێکهاتوون لە رێکخستنەوە و قیرتاوکردن، کۆنکریتکردن و دانانی بیهارتۆن، كە لەسەر بودجەی شارەوانییەکان جێبەجێ دەکرێن.

تا کۆتایی ئەمساڵ رێگای کەلار – دەربەندیخان تەواو دەبێ...

تا کۆتایی ئەمساڵ رێگای کەلار – دەربەندیخان تەواو دەبێت