خشتەی کارپێکردنی موەلیدە ئەهلییەکانی کەرکوک گۆڕانکاری بەسەرداهات - وێنە؛ ئەرشیفی 964
بۆ مانگى رابردوو لە سلێمانى
نرخى ئەمپێرێک کارەباى مۆلیدە 11 بۆ 12 هەزار دینارە
964+
وریا فەتاح
مۆلیدە ئەهلییەکانى سلێمانى، لە مانگى رابردوودا 270 بۆ 295 کاتژمێر کارەبایان داوە بە هاوبەشان و نرخى هەر ئەمپێرێکیش لە نێوان 11 بۆ 12 هەزار دینار دیاریکراوە.
کارەباى سلێمانى بڵاوى کردەوە، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی کارەباى موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان کۆبووەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر 42 دینارە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له ناوشاری سلێمانی له‌نێوان 11.000 بۆ 12.000 دیناره.
روونیشکراوەتەوە، موەلیدەکان لە نێوان 270 بۆ 295 کاتژمێر کاریان کردوە و به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان نرخی ئه‌مپێرێك له گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
هاوكات، خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده بۆ ئەم مانگە، كاتژمێری دەبێت واتە هەركاتێك كارەبای نیشتیمانی كوژایەوە پێویسته موه‌لیده‌كان كارەبا بدەن به هاوڵاتییان.
لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، جه‌ختیان له‌وه‌كردوه‌ته‌وه كه له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له پێنج خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه خاوه‌ن موه‌لیده‌كه سزاده‌درێت.