هه‌شت ماده‌یه‌

له‌ هه‌ولێر بەم نزیکانە بەشەخۆراکی سەبەتەی حەوتەم دابه‌ش ده‌كرێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

خۆراکی هەولێر ده‌ڵێت، بەم نزیکانە بەشەخۆراکی سەبەتەی حەوتەمی ساڵی 2024 دابەشدەکرێت كه‌ له‌ هه‌شت ماده‌ پێكهاتووه‌.

بەرێوەبەرایەتیی بازرگانیی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر ئاگاداری بریکاره‌كانى خۆراك ده‌كاته‌وه‌ كه‌ سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ سه‌ردانیان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنى لیستى نوێی خۆراك و ته‌سلیمكردنى پاره‌ى مانگى ئه‌یلوول.

بنکەکانی ناوشار كه‌ ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ بریتین له‌ 201، 202، بنكه‌كانى كۆیه‌ش  217، 218، 219 ، هه‌روه‌ها بنكه‌كانى ئیداره‌ى سۆرانیش بریتین له‌ 224، 225، 226، 227، 228، 229 و بنكه‌ى 230.

پێشیان ده‌ڵێن ئه‌و بنكانه‌ى له‌ كۆیه‌ و سۆرانن ئه‌وان له‌ شوێنه‌كانى خۆیاندا لیستی بریکاری وەربگرن و هەر لەوێش پارەكه‌یان بده‌ن.

بەشەخۆراکی سه‌به‌ته‌ی حەوتەم پێکهاتووە لە ، زه‌یت ، شه‌كر، برنج، نیسك، ماش، ئارینۆك، نۆك و دۆشاوى ته‌ماته‌ش بۆ سه‌به‌ته‌ى هه‌شته‌م دابه‌ش ده‌كه‌ن.

پێشتر به‌ڕێوه‌بەرایه‌تیى خۆراكى هه‌ولێر بڵاویكردبووه‌وه‌، كه‌ بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریکاری خۆراک و شێوازی پارەدان، بریکار دەبێت بە ڤیزاکارد پارەکە بدات، چیتر پارە بە کاش وەرناگیرێت، پێشتریش بریکارەکانیان له‌وه‌ ئاگادار کردووه‌تەوە.

بەشەخۆراکی مانگی حەوت کەی دابەش دەکرێت؟

بەشەخۆراکی مانگی حەوت کەی دابەش دەکرێت؟