کەش و هەوا
ئاسمان پەڵە هەوردەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزدەبنەوە
964+
توانا نەقی
رۆژێک پلەکانی گەرما دادەبەزێت و رۆژێک بەرزدەبێتەوە بەڵام بە شێوەیەکی گشتی کەشەکە فێنکی کردووە و رەنگە مانگی داهاتوو تەڕو توشی دەست پێبکات.
بە پێی پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان پەڵە هەوردەبێت و پلەکانی گەرماش تا دوو پلەیەک بەرزتر دەبنەوە.
هەرچی پێشبینیشە بۆ سبەینێ لە بەشێک لە ناوچە سنووریەکان و ناوچە شاخاویەکان نمە باران و تاوە باران دەبارێت.
ئەمڕۆ دوو شەممە 30.9.2024
کەش/ ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت .
پلەکانی گەرما/ کەمێک بەرز دەبێتەوە بە (( 2-1 پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
خێراى با / لەسەر خۆ- مام ناوەند دەبێت بە (10 – 20 ) کم/ک
ئاراستەی با/ لەگۆراندایە
مەوداى بینین / لە نێوان ( 8– 10 ) کم دەبێت .بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر :34 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 32 پلەى سیلیزى
دهۆک : 36 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 38پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 35 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 34 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 19 پلەى سیلیزى
سۆران : 31 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 39 پلەى سیلیزى