10 رۆژە فۆڕم پڕدەکرێتەوە

کۆتا رۆژە و تائێستا بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی زانکۆ لاین نەدراوە

964+

ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ دوایەمین رۆژی ئەو وادەیە کە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان، وەک 10 رۆژی دەرفەت بۆ پڕکردنەوەی زانکۆ لاین داینابوو، عادەتی وەزارەتەکە وایە ساڵانە بۆ ماوەی، 24 یان 48 کاتژمێر وەک دەرفەتی دووەم وادەکە درێژ دەکاتەوە.

بەڵام کاتژمێر 9:30ی خولەکی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 30.9.2024، عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا بە 964ی وت، “تائێستا هیچ بڕیارێکی نوێی وەزارەت نییە بۆ درێژکردنەوەی ماوەی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆ لاین”.

ئەو وتی، ” وادەکە ئەمڕۆ تا کاتژمێر 12:00ی شەو کراوەیە و کاتی پێویست لەبەردەست بووە، بەڵام بڕیاری نوێ هەبێت بۆ درێژکردنەوەی وادەکەی، بە فێرخوازانی رادەگەیەنن”، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە داتای پڕکردنەوەی فۆڕم بدات لە ماوەی نزیکەی 10 رۆژی پڕۆسەکەدا.

وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ ساڵی 2024-2025، زیاتر لە 60 هەزار کورسی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان دابین بکات، لەکاتێکدا کۆی ژمارەی دەرچووانی قۆناغی 12ی ئامادەیی بۆ ئەم ساڵی خوێندن، 55 هەزار و 720 دەرچووە.

بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025، لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان 14 بەشی نوێ کراونەتەوە، کە هەندێکیان لە پەیمانگەوە بۆ کۆلێژ گواستراونەتەوە، هاوکات لە چوار زانکۆی هەرێمی کوردستان 19 بەشی دیکە داخران و ئیتر خوێندکار وەرناگرن.

ئەو شوێنانەی بە پارە زانکۆلاین پڕدەکەنەوە زیان بە خوێن...

ئەو شوێنانەی بە پارە زانکۆلاین پڕدەکەنەوە زیان بە خوێندکار دەگەیەنێت

لە زانکۆلاین؛ 19بەش داخراون و 14 بەشی نوێ کراونەتەوە

لە زانکۆلاین؛ 19بەش داخراون و 14 بەشی نوێ کراونەتەوە