مۆبایل ناچێتە ناو بنکەکانی دەنگدانەوە

لیژنەی باڵا؛ رۆژانی دەنگدان قەدەغەی هاتوچۆ نابێت لە هەرێمی کوردستان

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا – ئەحمەد مستەفا

لیژنەی باڵای ئەمنیی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری دا لە رۆژانی بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت و گشتی، قەدەغەی هاتوچۆ نەبێت لە نێوان پارێزگا و شارەکانی هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ یەکشەممە 29.9.2024، بە بەشداری وەزیر و دیوانی وەزارەتی ناوخۆ و پارێزگا و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان، لیژنەی باڵای ئەمنی کۆبوونەوەی خۆی پەیوەست بە ئامادەکارییە ئەمنییەکانی بەڕێوەچوونی رۆژانی دەنگدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبرد.

ئومێد خۆشناو، ئەندامی لیژنەی باڵا و پارێزگاری هەولێر بە 964ی وت، “لیژنەی باڵای ئەمنی پابەندی خۆی بە سەرجەم بڕیارەکانی کۆمسیۆن دووپات کردووەتەوە، هەروەها بڕیاریداوە پێچەوانەی دەنگدانەکانی رابردوو، هاتوچۆکردن لە نێوان پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆ و شارەکان لە رۆژانی دەنگدانی تایبەت و گشتی ئاسایی بێت و خەڵک ژیانی ئاسایی خۆیان بەڕێوەببەن”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی باڵا لە بارەی بەکارهێنانی مۆبایل لە وێستگەکانی دەنگدان وتی، “لیژنەی باڵا قەدەغەی کردووە مۆبایل و ئامێرە زیرەکەکان ببرێتە ناو بنکەکانی دەنگدان، ئەوەش وەک رێکارێکی ئازاد و پاراستنی دەنگی کەسی دەنگدەر جێبەجێ دەکرێ”، لە باری رووماڵی دەزگاکانی راگەیاندنیش وتی، “تەنیا ئەو میدیایانە دەتوانن رووماڵ بکەن، کە رێگەپێدان و باجی کۆمسیۆنیان هەیە”.

بڕیارە 20 مانگی داهاتوو پرۆسەی هەڵبژاردنەکە بەڕێوە بچێت، بەگوێرەی ئامارەكانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق بۆ ئەم هەڵبژاردنە، دوو ملیۆن و 893 و 578 كەس لە هەرێمی كوردستان مافی دەنگدانیان هەیە، كە دوو ملیۆن و 683 هەزار و 618 دەنگدەری گشتین و 215 هەزار و 960 دەنگدەری تایبەتن.

هەروەها كۆمسیۆن بۆ ئەم هەڵبژاردنە هەزار و 431 ناوەندی دەنگدان دەكاتەوە كە هەزار و 266 ناوەند بۆ دەنگدانی گشتی و 165 ناوەندیش بۆ دەنگدانی تایبەتە.

نمونەى فۆڕمى دەنگدان بڵاوکرایەوە

نمونەى فۆڕمى دەنگدان بڵاوکرایەوە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردن: هەڵمەخەڵەتێن، هێز نییە بتوانێت ئا...

کۆمسیۆنی هەڵبژاردن: هەڵمەخەڵەتێن، هێز نییە بتوانێت ئاشکرای بکات دەنگتان بە کێ داوە

کۆمسیۆن لە رێگەی لیژنەیەکەوە سەرپێچی کاندیدەکان تۆمار...

کۆمسیۆن لە رێگەی لیژنەیەکەوە سەرپێچی کاندیدەکان تۆماردەکات