حکومەتى هەرێم:

نزیکەى 270 ملیار دینارمان بۆ بنیاتنانى بەنداوەکان خەرج کردووە

964+

وریا فەتاح

حکومەتى هەرێم رایدەگەیەنێت، لە چوار ساڵى رابردوودا نزیکەى 270 ملیار دیناریان بۆ بنیاتنانى بەنداوەکان خەرج کردووە کە زۆرترینى بۆ بەنداوى گۆمەسپان بووە و 95 ملیار دینارى بۆ تەرخانکراوە.

حکومەتى هەرێمى کوردستان، داتاى ئەو پارانەى بڵاوکردەوە کە لە چوار ساڵى رابردوودا بە مەبەستنى بنیادنانى بەنداوەکان خەرجى کردووە کە بڕەکەى دەکاتە 265.7 ملیار و 700 ملیۆن دینار.

بەپێى داتاکە بێت، بەنداوى گۆمەسپان 95 ملیار دینارى بۆ خەرجکراوە و زۆرترینەن لە پلەى دووەمیشدا بەنداوى دوین دەبینرێت کە 88 ملیار دینارى بۆ خەرجکراوە و بەنداوى دێوانەش 26.6 ملیار دینارى تێچووە.

بە وتەى رەحمان خانى بەڕێوەبەرى گشتى بەنداوەکان و کۆگاکانى ئاو کە بۆ 964 قسەى کردووە، لە ماوەى دوو ساڵى رابردوودا شەش بەنداو دروستکراون، چەند بەنداوێکیش لە کۆتایى نزیکبوونەتەوە.

لە هەرێمى کوردستاندا 23 بەنداو هەیە، جگە لە گلدانەوەى ئاو سودیان لێدەبینرێت بە مەبەستى بەرهەمهێنانى کارەبا و گەشتیارى.

نزیکەى 270 ملیار دینارمان بۆ بنیاتنانى بەنداوەکان خەرج کردووە

ئاوی بەنداوی دوکان ملیارێک مەتر سێجا زیادی کردووە

ئاوی بەنداوی دوکان ملیارێک مەتر سێجا زیادی کردووە