لەسەر شەقامى 100 مەتری هەولێر

فلێکسى لایەنێک زیانى 4 هەزار دۆلارى بە ئۆتۆمبێلێک گەیاند

964+

وریا فەتاح

کەمێک لەمەوبەر، لەسەر شەقامى 100 مەترى هەولێر فلێکسى لایەنێکى سیاسى کە بە کوتەکە ئاسن دانرابوو، بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا کەوت و بە قسەى شۆفێرەکەى بێت زیانى 4 هەزار دۆلارى بەرکەوتووە.

دیار محەمەد کە پیشەى فیتەرییە، لە کاتى پێچکردنەوە لە شەقامى 100 مەترى نزیک فریاکەوتنى رۆژئاو، فلێکسى لایەنێکى سیاسى کە بۆ بانگەشە نزیک شوێنى پێچکردنەوە داینابوو، دەکەوێتە سەر ئۆتۆمبێلەکەى.

دیار محەمەد، وێنەکانى بۆ 964 ناردووە و وتى،”ئۆتۆمبێلەکەم کرۆلای سفرە و چەند رۆژێکە دەرم کردووە و هێشتا رەقەم نەکراوە، بەڵام ئەو فلێکسە زیانى زۆرى بە سەقف و دەرگاکانى گەیاند.

وەک ئەوەى باسى دەکات، زیانى 30 بۆ 40 هەزار دۆلارى پێگەیشتووە.

ئەو شۆفێرە وێنەى رووداوەکەى گرتووە و یەکسەر پەیوەندى بەو لایەنە سیاسییەوە کردووە کە فلێکسەکەیان زیانى لێداوە، وەک خۆى وتى،”وتویانە قەرەبووت دەکەینەوە، جارێ چاوەڕێم بزانم قەرەبووم دەکەنەوە یان نا، ئەگەر نا سکاڵا دەکەم و کۆنگرەى رۆژنامەوانى ئەنجام دەدەم”.

لە هەرێمى کوردستان نزیکەى 700 هەزار مەتر فلێکس لەچاپدرا...

لە هەرێمى کوردستان نزیکەى 700 هەزار مەتر فلێکس لەچاپدراوە