دەربەندیخان

تراکتۆرێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەست دا

964+

میلاد جەلال- گەرمیان

درەنگانێکى شەوى رابردوو، بەهۆى وەرگەڕانى تراکتۆرێک لە سنوورى دەربەندیخان، شۆفێرەکەى گیانى لەدەست دا.

ئەفسەری ئێشکگر لە ھاتووچۆی دەربەندیخان بە 964ـى وت،”لە ناوچەی شەمێرانی سەر بە قەزای دەربەندیخان، تراکتۆرێک وەرگەڕاوە و شۆفێرەکەی گیانی لەدەست داوە”.

“شۆفێرەکە تەمەنی 20 ساڵە، کەسێکی تری لەگەڵ بووە، بەڵام سەلامەتە و خەڵکی سامەران، لە گوندی گوڵەبی شەمێران نیشتەجێن و سەرقاڵی شوانکارەین”ئەو ئەفسەرە وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستیان بە ئاو بووە رۆشتون ئاوی خواردنەوە بھێنن، بەڵام لەڕێگا توشى وەرگەڕان بوون.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

جارێکی ديکە تەنکەرێک لە دەربەندیخان وەرگەڕا

جارێکی ديکە تەنکەرێک لە دەربەندیخان وەرگەڕا