دیزاینی تەواو بووە
لە سلێمانی 10 گەڕەک ئاوی بۆ رادەکێشرێت
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
ئاوی سلێمانی دیزاینی 10 گەرەکی سلێمانی تەواوکردوە، بۆ ئەوەی تۆری ئاویان بۆ رابکێشرێت، بەڵام چاوەڕوانی خەرجکردنی پارە دەکەن.
بەختیار تاهیر بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی بە 964 وت، لە ساڵانی رابردودا زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشکراوە و ئێستا خانو لەو شوێنانە دروست کراوە و داوای خزمەتگوزاری دەکرێت، پاش ئەوەی سیستمی ئاوەرۆی بۆ دروست دەکرێت، دیزاینی ئاویشیان بۆ دەکرێت.
باسی لەوەکرد، ئێستا 10 گەڕەک دیزانیان بۆ کراوە و رەوانەی هەریەکە لە وەزارەتەکانی پلاندانان و دارایی کراون، بۆ ئەوەی بخرێنە ریزبەندی دابینکردنی بودجەوە.
ئەوەی خستەڕوو، ئەو سیتیانەی تۆڕی ئاویان پێنەگەیشتوە لە شەمعەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاو ئاویان بۆ دەبرێت و ئاوەکان پاکە، بەڵام سیتیەکان خۆیان بەرپرسیارن لە پاک راگرتنی.
پێداچوونەوە: توانا نەقی