بۆ یه‌كه‌مجار ئیناره‌ى بۆ داده‌ندرێت

له‌مه‌ودوا شه‌قامه‌كانى سه‌نته‌رى ناحیه‌ى خانكێ به‌ تاریكی نایانبینییه‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى خانكێ ده‌ڵێت، بۆ یه‌كه‌مجار له‌ رێگه‌ى پڕۆژه‌یه‌كه‌وه‌ شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییه‌كانى ناو ناحیه‌ له‌ رێگه‌ى به‌ستانى ئیناره‌ رووناكده‌كرێنه‌وه‌ و چه‌ند رۆژێكیشه‌ پڕۆژه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.

زه‌رده‌شت شێخ شامۆ، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ به‌ 964ـى راگه‌یاند درێژى ئه‌و شه‌قامانه‌ى ئیناره‌ له‌ ستوونه‌كانیان ده‌به‌سترێت زیاتر له‌ 3.5 كیلۆمه‌تره‌.

وتیشی “110 ستوونى كاره‌با له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ئیناره‌یان لێ ده‌به‌سترێت”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پڕۆژه‌كه‌ 120 رۆژى بۆ داندراوه‌ ته‌واو بكرێت و ئه‌و پاره‌یه‌ى بۆشی ته‌رخانكراوه‌ بریتییه‌ له‌ 250 ملیۆن دینار.

ماوه‌ى دوو ساڵ و سێ مانگه‌ خانكێ به ‌بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم له‌ كۆمه‌ڵگه‌وه‌ كراوه‌ته‌ ناحیه 14 گوند له‌ سنووره‌كه‌یه‌تى و پێشتر به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ به‌ 964ـى وتبوو، تاوه‌كو ئێستا ته‌نیا 18 پڕۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى بۆ ناحیه‌كه‌یان جێبه‌جێكراوه‌ و پێو‌یستیان به‌ زیاتره‌.

خانكێ له‌وه‌ته‌ى كراوه‌ته‌ ناحیه‌ 18 پڕۆژه‌ى بۆ جێب...

خانكێ له‌وه‌ته‌ى كراوه‌ته‌ ناحیه‌ 18 پڕۆژه‌ى بۆ جێبه‌جێ كراون