بەهۆی كوژرانی نەسڕوڵا
موقتەدا سەدر و پەرلەمانی عێراق سێ رۆژ پرسەیان راگەیاند
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
موقتەدا سەدر سەرۆكی رەتی سەدر و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سێ رۆژ ماتەمینیان بەهۆی كوژرانی حەسەن نەسڕوڵا راگەیاند.
موقتەدا سەدر لە راگەیاندراوێكدا پرسە و سەرەخۆشی بەهۆی كوژرانی حەسەن نەسڕوڵای ئەمینداری گشتیی حزبوڵای لوبنانی راگەیاند و دەشێڵێت، ئێمە لە عێراق سێ رۆژ ماتەمینی رادەگەیەنین.
هاوكات ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (پەرلەمان) لە راگەیاندراوێكدا داوای كرد سێ رۆژ ماتەمینی گشتی لە عێراق رابگەیەندرێت بەهۆی كوژرانی نەسڕوڵاوە.
هاوكات ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی ئەمڕۆی هەڵگرت و هاوسۆزیی خۆیان بۆ هەردوو گەلی فەڵەستین و لوبنان راگەیاند.
ئەمڕۆ حزبوڵای لوبنانی كوژرانی ئەمینداری گشتیی حزبەكەی، حەسەن نەسڕوڵای بە فەرمی راگەیاند، دوای ئەوەی شەوی رابردوو ئیسرائیل بە فڕۆكە هێرشی كردە سەر بارەگای حزبەكە لە ناوچەی باشووری بەیرووت لە لوبنان.
موقتەدا سەدر: داوای داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەکەم لە عێراق
حەسەن نەسڕوڵا
نەعیم قاسم
حزبوڵای لوبنان ئەمیندارێكی نوێی هەڵبژارد
سوپای لوبنان پاشەكشەی كرد
ئیسرائیل هێرشی "سنووردار"ی زەمینی بۆ سنووری لوبنان دەستپێكرد
سیخوڕێکی ئێرانی زانیاری داوە
زانیاری نوێ لەبارەی کوژرانی حەسەن نەسروڵا بڵاوكرایەوە
هەر لە لوبنان دەبێت