خێرایى با زیاتر دەبێت

پلەکانى گەرما زیاتر دادەبەزن

964+

وریا فەتاح

کەشناسیى هەرێم، پێشبینییەکانى 48 کاتژمێرى داهاتووى بڵاوکردەوە و تێیدا دەردەکەوێت خێرایى با چالاک دەبێت و پلەکانى گەرماش زیاتر دادەبەزن.

بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى بۆ ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و خیرایی با چالاک دەبێت بۆ سەرووی 35 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بە تایبەتی لە پارێزگای سلێمانی و کەرکوک و ناوچەی گەرمیان.

لە بارەى پلەکانى گەرما، کەشناسى پێشبینى کردووە کە 1 تا 3 پلە نزم دەبنەوە.

لە بارەى کەشى سبەینێوە، پێشبینیکراوە کە هاوشێوەى ئەمڕۆ بێت و خێرایى با 35 کیلۆمەتر بێت و پلەکانى گەرماش زیاتر نزم ببنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ، پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 33

سلێمانی: 31

دهۆک: 32

کەرکوک: 36

هەڵەبجە: 34

زاخۆ:33

سۆران: 31

حاجی ئۆمەران: 18

گەرمیان: 38

سبەینێ کەشەکە فێنکتر دەبێت

سبەینێ کەشەکە فێنکتر دەبێت