لە کفری

ئەمڕۆ کەرنەڤاڵى سەرا بەڕێوەدەچێت

964+

وریا فەتاح

لەلایەن رێکخراوى هاوکاریى ئەڵمانى، کەرنەڤاڵى سەرا لە شارى کفرى بەڕێوەدەچێت و لە رێگەى مۆزەخانەیەکى کولتوورییەوە ئاوەدان دەکرێتەوە.

زیاد فایەق، رێکخەرى پڕۆژەکانى رێکخراوى هاوکاریى ئەڵمانى، کە لە سنوورى گەرمیان و ناوچە دابڕێنراوەکان کاردەکەن، بە 964ى وت،” سەراى کفرى کە لە ساڵى 1918 دروستکراوە، دواى نۆژەنکردنەوەى بە بەتاڵى جێهێڵرا، بۆیە رێکخراوى هاوکاریى ئەڵمانى بۆ ئاوەدانکردنەوەى سەراکە و راکێشانى میوان و گەشتیار، مۆزەخانەیەکى فۆلکلۆرى بە کەرەستەى کۆن و گەلەرییەک بە تابلۆى شێوەکارانى گەرمیانى تێدا دروستکرد”.

وەک باسى دەکات، هەر لە سەراى کۆنى کفریدا دیواربەندێکیان دروستکردووە، کە گوزارشت لە کۆنى شارەکە و شێوازى دروستکردنى دیوار لە شارەکەدا دەکات.

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، کاتژمێر 5ـى ئێوارە، کەرنەڤاڵى سەرا بەڕێوەبچێت و چەندین کەلوپەلى جۆراوجۆریش نمایش دەکرێن و ژمارەیەک ژنیش هەڵدەستن بە دروستکردنى شیرینى و پێشکەشکردنیان بە میوانەکان.

خەڵاتى ئاڵتونى کارین دەدرێتە 5 دایکە ئەنفال

خەڵاتى ئاڵتونى کارین دەدرێتە 5 دایکە ئەنفال