له شه‌ش گه‌نجینه كۆده‌كرێته‌وه
داهاتى هه‌فته‌ى رابردووى سلێمانى 20 ملیارى تێپه‌ڕاند
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماڵپەڕى شەفافییەت داهاتی هەفتەى رابردووى پارێزگای سلێمانی بڵاوکردەوە، کە زیاتر له 20 ملیار دیناره و ده‌شڵێت زۆربه‌ى ئه‌م داهاته نه‌ختینه بووه.
به‌پێی ئامارێک كه ماڵپه‌ره‌كه ئه‌مڕۆ هه‌ینى بڵاویكردووه‌ته‌وه، داهاته‌كه بریتیه له 20 ملیار و 264 ملیۆن و 890 هه‌زار و 147 دینار، كه كۆكراوه‌ى رۆژانى 21.9.2024 تاوه‌كو 27.9.2024 ـه.
%93ـى ئه‌م داهاته به‌شێوه‌ى نه‌ختینه و 7% یشی به‌شێوه‌ى بەشێوەى چەک و مقاسەیە بووە.
داهاته كۆكراوه‌كه‌ى ئه‌م ماڵپه‌ره بریتیه له داهاته نانه‌وتییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردوو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان، كه داهاته‌كانی هه‌ر شه‌ش گه‌نجینه‌كه‌ی پارێزگای سلێمانییه، پێكدێن له 28 وه‌زاره‌ت و ده‌سته له‌گه‌ڵ 109 به‌ڕێوه‌به‌راتی گشتی و 516 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، هه‌روه‌ها 781 فه‌رمانگه و چوار هۆبه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت.