بۆ 11 به‌شی خوێندنه
زانكۆى هه‌ڵه‌بجه ده‌رگاى خوێندنى ئێوارانى كرده‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
زانكۆى هه‌ڵه‌بجه بڵاویكرده‌وه كه ده‌رفه‌تى بۆ خوێندكاران ره‌خساندووه له كاتى ئێوارانیش بخوێنن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش 10 به‌شی خوێندنى بۆ ئه‌م كاته دیاریكردووه.
زانكۆكه ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ى بۆ خوێندكاران به ناوازه باسكردووه ئه‌گه‌ر بیانەوێت درێژە بە خوێندن بدەن و بڕوانامەکانیان بەرزبکەنەوە.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، كه هەلی خوێندنی ئێواران بە کوالێتیی بەرزی خوێندن و ڕەچاوکردنی پێداویستییەکان لە هەموو رووەکانەوە، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئەو بەشانەی، کە بۆ ئەمساڵی خوێندنی 2024 – 2025 بۆ خوێندنی ئێواران رەخساندووە، بریتین له بازرگانیی نێودەوڵەتی، ئینگلیزی، كۆمەڵایەتی، مێژوو، راگەیاندن، جوگرافیا، گەشتوگوزار، کوردی، باخچەی منداڵان، گەشەپێدانی مرۆیی و پەروەردەی تایبەت.