دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە:
گه‌شتیاری ئێمه به‌هۆی نه‌بوونی سزای دارایی زیانی زۆر به ژینگه ده‌گه‌یه‌نێت
964+
شۆڕش قادری
سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم دەڵێت، گه‌شتیاری ئێمه به‌هۆی كه‌میی هۆشیاریی و نه‌بوونی سزای دارایی، زیانی زۆر به ژینگه ده‌گه‌یه‌نێت.
عەبدولڕەحمان سدیق سەرۆکی دەستەی گشتی ژینگەی هەرێم بە بۆنەوی رۆژی جیهانیی گەشتوگوزارەوە نوسینێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “گه‌شتوگوزار بریتیه له‌چالاكیه‌كى مرۆیى پشتبه‌ستوو به مه‌به‌ست و زیادكردنى زانیاریى و جوانتركردنى ره‌فتار و هه‌ڵسوکەوەت، له روانگه‌یه‌كى ئابووریشه‌وه بریتییه له كارێكى به‌رهه‌مێنه‌ر، له روانگه‌ی كرداریى و پراكتیكیشه‌وه بریتیه له هونه‌رى پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزاریى و له روانگه‌ى فه‌لسه‌فه‌شه‌وه بریتییه له یه‌كێك له‌بنه‌ماكانى ئازادیى مرۆڤ”.
دەشڵێت، “راسته لای ئێمه ژینگه بڕبڕه‌ى پشتى گه‌شتوگوزاره، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتیشدا زۆرێك له گه‌شتیاران زیانى زۆر به ژینگه ده‌گه‌یه‌نن، بۆیه پێویسته به‌شێكى زۆرى ئه‌و پاره و سه‌رمایه‌یه‌ى كه له كه‌رتى گه‌شتوگوزاردا دێنه ده‌ست، جارێكى دیکە له چاككردنى ژینگه‌ى ئه‌و شوێنه گه‌شتیارییانه‌دا خه‌رج بكرێنه‌وه”.
سەرۆکی دەستەی ژینگەی هەرێم داوا دەکات له بواری ژینگه و گه‌شتوگوزاردا له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكی هاوبه‌ش كار بكرێت وه‌ك:
1- په‌ره‌پێدانى به چه‌مكى گه‌شتیاریى ژینگه‌یى، چونكه زۆربه‌ی زۆری گه‌شتیاری هاتوو بۆ كوردستان گه‌شتیاری ژینگه‌یین و بۆ بینینی سروشت و ژینگه‌ی خۆڕسك دێن.
2- دانان‌و ته‌رخانكردنى بڕێك له داهاتى گه‌شتوگوزار بۆ چاككردنى ژینگه، چونكه گه‌شتیاری ئێمه به‌هۆی كه‌میی هۆشیاریی ژینگه‌یی و نه‌بوونی سزای دارایی بۆ سه‌رپێچییه‌كانی، زیانی زۆر به‌ژینگه ده‌گه‌یه‌نێت.
3- هه‌ماهه‌نگیى له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ى شوێنه‌وار، چونكه ده‌كرێت كۆی شوێنه‌واره‌كانیش ببنه فاكته‌رێكی هاوپشت بۆ گه‌شتیاریی زیاتر له‌كوردستان.
4- دابه‌شكردنی ڕێبه‌رى گه‌شتیار و دامه‌زراندنی پۆلیسى گه‌شتوگوزار، وه‌ك دوو فاكته‌ری پێویست یه‌كه‌میان بۆ هۆشیاریی و دووه‌میشیان بۆ پێبژاردن به‌سه‌رپێچیكاران.
5- ره‌چاوكردنی ڕێنماییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و مه‌رجه ژینگه‌ییه‌كان له بوارى گه‌شتوگوزاردا ، چونكه نابێت قازانجی گه‌شتیاریی به‌زیانی ژینگه ته‌واو بێت.