کەش و هەوا

کەش جێگیرە و پلەژکانی گەرماش وەک خۆیانن

964+

توانا نەقی

ئیتر چاوەڕوانییەکان بۆ زیاتر دابەزاینی پلەکانی گەرمان و چارێکی دیکە گەرمی تاقەت پڕوکێنەر نایتەوە، بەڵام کەشناسی دەڵێت ئەمڕۆ کەش جێگیرە و دوێنیش چۆن بووە هەروا دەبێت.

بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، بە پێچەوانەی ئەمڕۆوە سبەینێ ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمەچە هەور و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزتر دەبنەوە لە ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرماش گەرمیانە بە 38 پلە و فێنکترینیش حاجی ئۆمەرانە بە 25 پلە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 26.9.2024
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت .
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
خێراى با / لە سەر خۆ – مام ناوەند دەبێت (10 – 20 ) کم/ک .
ئاراستەی با/ باشووری خۆرئاوا
مەوداى بینین / لە نێوان ( 9– 10 ) کم دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر :35 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 34 پلەى سیلیزى
دهۆک : 35 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 36 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 36 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 35 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 25 پلەى سیلیزى
سۆران : 33 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 38 پلەى سیلیزى