لە سنوورى بازیان
هاوڵاتییەک لەسەر بڕین و تەختکردنى موڵکى گشتی دەستگیرکرا
964+
وریا فەتاح
پۆلیسى دارستان و ژینگەى بازیان، کەسێکیان دەستگیرکرد کە هەڵسابوون بە زێدەڕۆیکردنە سەر موڵکى گشتى.
بەپێى راگەیەنراوى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى، ئەو کەسە لە سنوورى گوندى قوشقایە کە دەکەوێتە بازیان، بە تۆمەتى بڕین و تەختکردنى زەوى گشتى بۆ بەرژەوەندى تایبەت، دەستگیرکراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، دوو رۆژ لەمەوبەر لە سنوورى پیرەمەگرونیش بە هەمان تۆمەت و دوو هاوڵاتى دیکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا بوون.