ئەگینا لێ دەکرێنەوە

هاتوچۆی گەرمیان: بە پۆستەرەکانتان هێماکانی هاتوچۆ مەشارنەوە

964+

توانا نەقی

بانگەشەی هەڵبژاردن دەستی پێکردووە و دارو دیوار و زۆرینەی شوێنەکان بە پۆستەر و ریکلامی کاندیدی لایەنەکان تەنراون، هاوتچۆی گەرمیانیش تکا دەکات کە هێماکانی هاتوچۆ نەشارنەوە بەو ریکلامانە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم لایەنە سیاسیەکان و کاندیدەکانیان دەکەنەوە کە پۆستەر وریکلامی بانگەشەی هەڵبژاردن لەو جێگایانە دانەنێن کە هێمای هاتوچۆی لێیە.

دەشڵێت، نابێت هێماکانی هاتوجؤ بشارنەوە و هەروەها گڵۆپی ترافیکلایتەکانیش بەکار نەهێنن.

جگە لەوانەش پۆستەر لە سەر شۆستە و لە بەرامبەر هێڵەکانی پەڕینەوە ئاستەنگی هاتوچۆیی دروست دەکات و نابێت دابنرێت، بە پێچەوانەوە داوای یاسایی لە سەر لایەنی سەرپێچیکار تۆمار دەکەین و پۆستەرەکانیان لێ دەکرێنەوە.

بانگەشەی هەڵبژاردانی پەرلەمانی کوردستان لە ئەمڕۆوە هەتا 15.10.2024 بەردەوام دەبێت و رۆژی 20.10ـەش هەڵبژاردن دەبێت.

سەرۆکی هەرێم: دەبێت بانگەشە وێنەیەکی جوانی کوردستان پێ...

سەرۆکی هەرێم: دەبێت بانگەشە وێنەیەکی جوانی کوردستان پێشان بدات