پۆلێك پێشمەرگە لە كاتی خولدا. فۆتۆ: وەزارەتی پێشمەرگە
وەزارەتی پێشمەرگە:
پێشمەرگە پارێزەری مافەکانی مرۆڤ و مافی ژنانە””
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، وه‌ك چۆن هه‌میشه داكۆكیكاری یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی و یاسای نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ و به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌كان بووه، له‌مه‌ودواش درێژه به‌م سیاسه‌ت و مه‌بده‌ئه‌ی ده‌دات و به‌رده‌وام ده‌بێت به تایبه‌تی رێزگرتن له مافه‌كانی ژنان و زیاتریش له‌كاتی ململانێ و شه‌ڕ و ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا هه‌وڵده‌دات كه‌سایه‌تی و كه‌رامه‌ت و جه‌سته‌ی خانمان پارێزراو بن.
وەزارەتەكە له‌مباره‌یه‌وه راگەیاندراوێكی بڵاوكردووەتەوە، كە بەم جۆرەیە:
1-له‌سه‌ر ئاستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان بڕیار و فەرمانی راشكاوانه ده‌ركراوه بۆ قەدەغەکردنی هەر جۆرە توندوتیژیەک دژی هاوڵاتیانی مەدەنی لە کاتی ئەنجامدانی هەر ئۆپەراسیۆنێک، بە تایبەتی دژی ژنان و کچان.
2- له بڕیار و فه‌رمانه‌كاندا ئاماژە بەوە دراوه، کە توندوتیژی لە ململانێی چەکداریدا لەوانەیە ببێتە تاوانی نێودەوڵەتی و تاوانی جەنگ و تاوانی دژی بە مرۆڤایەتی و جینۆساید، ئه‌مه‌ش لێپرسینه‌وه‌و ناوزڕاندنی به‌دواوه ده‌بێت.
3- وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیده‌كاته‌وه، كه بەردەوامی بە كو‌لتووری مرۆڤدۆستی خۆمان دەدەین و هەوڵدەدەین بۆ پاراستنی خەڵکی مەدەنی و ئافره‌تان و منداڵان و پێكهاته‌كان و پاراستنی کەرامەت و بەرزڕاگرتنی مافەکانی مرۆڤ و به‌ها مرۆڤایەتییه‌كان.
سەبارەت بە ماددە یاساییە پەیوەندیدارەکان لە یاسای مرۆیی نێودەوڵەتیدا دووپات له پابه‌ندێتی ده‌كرێته‌وه به‌و مادده و بڕگه سه‌ره‌كیانه‌ی كه خاڵی سه‌ره‌كی جێبه‌جێ كردنی یاسای مرۆیی و مافه‌كانی مرۆڤن:
* رێککەوتننامەی یه‌كه‌می جنێڤ (بریندار و نەخۆش) ، دووەم (بریندار، نەخۆش و نوقم بوو لە دەریادا) ، سێیەم (دیلەکانی جەنگ)، ماددەی هاوبەشی 12.
* ئافره‌تان بەهۆی رەگەزیانەوە پێویستە بە رێزەوە مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.
* رێککەوتننامەی چواره‌می جنێڤ (پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی) و (ماددەی 27) و (ماددەی 76 ) لە پرۆتۆکۆڵی زیادکراوی یەکەم ( قوربانیانی ململانێ نێودەوڵەتییەکان).
* قەدەغەکردنی دەستدرێژی سێکسی و لەشفرۆشی زۆرەملێ یان هەر جۆرە دەستدرێژییەکی ناشایستە.
* پرۆتۆکۆڵی زیادکراوی دووەم (قوربانیانی ململانێ نانێودەوڵەتی) مادەی چوارەم (2) (ا) (ب).
* قەدەغەکردنی هێرشکردنە سەر کەرامەتی کەسی، بە تایبەتی مامەڵەی سووكایه‌تیپێكردن و دەستدرێژیکردنە سەر.
* رێککەوتننامەکانی جنێڤ-ی یەکەم و دووەم و سێیەم و چوارەم و مادەی سێیەمی هاوبەش.
* قەدەغەکردنی هێڕشکردنە سەر ژیان و جەستە، بەتایبەتی کوشتن بە هەموو شێوەکانییەوە، شێواندن، مامەڵەی دڕندانە و ئەشکەنجەدان، هەروەها هێڕشکردنە سەر کەرامەتی کەسی، بەتایبەتی مامەڵەی سوكایه‌تی و ئه‌تككردن.
سه‌باره‌ت به‌م ماده‌و بڕگه یاسایی و مرۆییانه وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بڕیار‌و فەرمانی ڕوونی بۆ پابه‌ند بوون به‌م خاڵه سه‌ره‌كیانه‌وه دەرکردووه‌و هەر جۆرە توندوتیژییەکی سێکسی قه‌ده‌غه‌كردووه لە کاتی ئەنجامدانی هەر ئۆپەراسیۆنێکدا.
هەر لە چوارچێوه‌ی بایه‌خدانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌م بابه‌ته:
1- وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌ت بڕیاری مێژوویی ژمارە (1820) لە (19ی حوزەیرانی 2008) كه توندوتیژی سێکسی و پاراستنی ژنان و منداڵان وەک بابەتێکی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی دەناسێنێت، بڕیاری ژمارە (2467)ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ( 2019) و هه‌روها بڕیاری (1325).
2-له دیوانی وه‌زاره‌ت یه‌كه‌ی تایبه‌تی به كاروباری ئافره‌تان دروستكردووه به‌تایبه‌تی بۆ هه‌ماهه‌نگی كردن له جێبه‌جێ كردنی بڕیار و مادده یاساكاییه‌نی په‌یوه‌ست به مافی ژنان و پاراستنیان له كاتی شه‌ڕ و ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا.
3- له بەڕێوەبەڕایەتیی گشتیی راگه‌یاندن و هۆشیاری نیشتیمانی رێنمایی و هەڵمەتی هۆشیاری به‌رده‌وام ده‌بێت له‌باره‌ی ئه‌م یاسایانه‌وه بۆ سەرجەم ئەندامانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
4- وەزارەتی پێشمەرگە بابه‌تی توندوتیژی سێکسی و یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی و مافەکانی مرۆڤی له ململانێ سه‌ربازییه‌كاندا تێكه‌ڵی وانه‌كانی خولەکانی مه‌شق و راهێنان ده‌كات.
5- وەزارەتی پێشمەرگە هه‌ماهه‌نگی و چالاكی هاوبه‌ش و به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و ئێستاش زنجیره سمیناره‌كانی خاچی سوور له‌ناو یه‌كه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه.
6- وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به په‌رۆشیه‌وه پێشوازی له رێكخراوه په‌یوه‌ندیاره ناوخۆیی و ده‌ره‌كیه‌كان به یاسا‌و رێساكانی جه‌نگ و مافه‌كانی مرۆڤ كردووه و به خۆشحاڵیه‌وه خول و سمیناری له‌ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ رێكخستوون؛ نمونه‌ی ( رێكخراوی قورتوبه بۆ ئاشتی – میسری) و (رێكخراوی (aooو (جنێفه كۆڵ) و (رێكخراوی ناوه‌ندی كوردستان بۆ یاسای مافی مرۆیی نێوده‌وڵه‌تی).
7- له‌و كۆڕ و سمینار‌و خوله په‌یوه‌ندیدارانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامده‌درێن، دوای ئاگاداركردنه‌وه، نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماده ده‌بن و زانیاری و په‌یامه‌كان ده‌گه‌یه‌نن و په‌خش ده‌كرێت.
8- له میدیای فه‌رمی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه (پێگه‌كانی سۆشیال میدیا – گۆڤاری پێشمه‌رگه) بایه‌خی تایبه‌تی به بابه‌ت و هه‌واڵ و رووماڵی چالاكیه‌كانی ئه‌م بواره ده‌درێت.
وه‌زاره‌تی پێشمەرگە