خێزانەکەی رازی نیین بگوازرێتەوە بۆ پزیشکی داد

تەرمی ژنێک گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی خانەقین و گومانی کوشتنی لەسەرە  

964+

ڕاژان باجەڵان – خانەقین

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 24/9/2024 تەرمی ژنێکی گەنج گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی خانەقین لەلایەن کەس وکارەکەیەوە و پاش کۆمەڵێک وردبوونەوە گومانی کوشتنی کەوتووەتە سەر.

دکتۆر شوان شاکر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خانەقین بە 964ـی وت، تەرمەکە پاش کاتژمێر 10ـی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی گشتی خانەقین و پاش وردبوونەوە لە حاڵەتەکە کۆمەڵێک هێمای ئەشکەنجەدان لەسەر جەستەی دەرکەوتووە و بۆیە پاش تەواوکردنی رێکاری پێویست لە لایەن نەخۆشخانەی خانەقین و پۆلیسی خانەقین بڕیاری ئەوە دراوە تەرمەکە بگوازرێتەوە بۆ بەعقوبە بۆ پزیشکی داد بۆ زیاتر وردبوونەوە لە حاڵەتەکە و تەواوکردنی کاری توێکاری پێویست بەڵام کەس و کارەکەی رازی نین.

تەرمەکە ژنێکە بە ناوی (م، ی، ج) دانیشتووی گەڕەکی بەختیارییە و لەدایکبووی ساڵی 1997ـە، ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و خاوەن منداڵە.

رێکارە پێویستەکان نزیکەی دوو کاتژمێرە تەواو بووە و تەرمەکە تا ئێستا لە نەخۆشخانەیە و کەسوکاری نایانەوێت کچەکەیان رەوانەی پزیشکی داد بکرێت سەرەڕای ئەوەی زۆر شوێنی ئەشکەنجە لەگیانیدا هەیە بەتایبەت لە دەستی راستی و ملی و چەند شوێنێکی دیکەی.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

کەسێک بە تۆمەتى کوشتنى دراوسێکەى دەستگیرکرا

کەسێک بە تۆمەتى کوشتنى دراوسێکەى دەستگیرکرا