خزمى نزیکى ئەو گەنجەیە کە ئەمڕۆ لە رووبارى سیروان تەرمەکەى دۆزرایەوە

کچێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەست دا

964+

میلاد جەلال_گەرمیان

لە ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای کەلار، بەهۆى تەزووى کارەبا کچێک گیانى لە دەستدا کە کەسوکارى ئەو گەنجەیە کە ئەمڕۆ تەرمەکەى لە رووبارى سیروان دۆزرایەوە.

رزگار لەتیف، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاری فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە کەلار بە 964ـى وت،”کچێکی دانیشتوی ناحیەی رزگاری، کارەبا گرتویەتی و گیانی لەدەستداوە”.

“کاتێک کچەکەیان ھێنایە نەخۆشخانەکامان گیانی لەدەست دابوو، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراوە و توێکارى بۆ دەکرێت”، رزگار لەتیف وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، کچەکە تەمەنی 23 ساڵە و خزمی نزیکی ئەو گەنجەیە کە ئەمڕۆ سێشەممە تەرمەکەی لە رووبارى سیروان دۆزرایەوە، سەرقاڵی دانانی پرسە بوونە و کارەبا گرتویەتی.

رۆژى 21.9.2024 گەنجێکی دانیشتوی ناحیەی رزگاری بە ناوی ئەحمەد حوسێن تەمەن 37 ساڵ لەگەڵ ھاوڕێیەکی لە نزیک گوندی شێخ لەنگەر چووە سەر رووباری سیروان بە مەبەستی مەلەکردن و خنکاوە، ئەمڕۆ بەیانى دواى چوار رۆژ تەرمەکەى لە رووبارى سیروان دۆزرایەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

تەرمى گەنجە خنکاوەکەى رووبارى سیروان دۆزرایەوە

تەرمى گەنجە خنکاوەکەى رووبارى سیروان دۆزرایەوە