15ـى 10 کۆتایى دێت
ئەمشەو کاتژمێر 12:01 بانگەشەى هەڵبژاردن دەستپێدەکات
964+
وریا فەتاح
کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، ئەمشەو کاتژمێر 12:01 بانگەشەى هەڵبژاردن دەستپێدەکات.
حاکم عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سبەی چوارشەممە 25.9.2024 کە دەکاتە کاتژمێر 1201 خولەکى ئەمشەو، یەکەم رۆژی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکات.
ئاشکراشى کرد، بانگەشە تا کاتژمێر 12:00ـى شەوى 15.10.2024، بەردەوام دەبێت و رۆژى 20.10.2024 رۆژى هەڵبژاردنە.
ئەوەى پێویستە لەبارەى هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستانەوە بیزانیت:
کورسییەکان:
ژمارەى کورسى: 100
کورسى گشتى : 95
کورسى کۆتا 5
کۆتایى ژنان لانیکەم 30 کورسى
ژمارەى کورسى پارێزگاکان:
سلێمانى: 38 کورسى گشتى
هەولێر: 34 کورسى
دهۆک: 25 کورسى
هەڵەبجە: 3 کورسى
دەنگدەران:
کۆى گشتى دەنگدەران: 2.899.578
دەنگدەرى گشتى: 2.683.618
دەنگدەرى تایبەت: 215.960
لیستەکان و کاندیدەکان:
لیستە پەسەند کراوەکان 136
کاندیدە پەسەندکراوەکان 1191
کاندیدى پێکهاتەکان 38
کاندیدەکان بەپێى پارێزگاکان:
هەولێر: 395
سلێمانى: 516
دهۆک: 266
هەڵەبجە: 54
کاندیدەکان لەڕووى رەگەزییەوە:
نێر: 823 کاندید
مێ: 368 کاندید
کاندیدەکان لە رووى نەتەوەییەوە بۆ کۆتاکان:
تورکمان: 20 کاندید
مەسیحى: 18
ژمارەى بنکە و وێستگەکانى دەنگدان:
کۆى گشتى ژمارەى بنکەکانى دەنگدان: 1431
کۆى گشتى ژمارەى وێستگەکانى دەنگدان: 7070
بنکە و وێستگەکانى دەنگدانى گشتى:
ژمارەى بنکەکانى دەنگدان: 1266
ژمارەى وێستگەکانى دەنگدان: 6318
بنکە و وێستگەکانى دەنگدانى تایبەت:
ژمارەى بنکەکانى دەنگدان: 165
ژمارەى وێستگەکانى دەنگدان: 749
سێ وێستگەى دەنگدانى VIP لە بەغدا و هەولێر و سلێمانى هەیە
توێژینەوە کراوە
هەواڵی چەواشە کاریگەری لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن هەبووە
كۆمیسۆنی باڵا:
71 سكاڵای هەڵبژاردن رەتكرانەوە
هەڵمەتەكە لە هەولێر دەستیپێكردووە
"هەندێک پۆستەر و فلێكس دەبێت بە كۆسەرە لێبكرێنەوە"
ئەمشەو لە هەولێر
پۆستەر و وێنەی كاندید و ئاڵای حزب و لایەنە سیاسیەكان لادەبرێن
تۆڕی چاودێریی هەڵبژاردن
تا نیوەڕۆ 1841 پێشێلكاری لە دەنگدانی تایبەت تۆماركرا
بیروڕای هاوڵاتیانی سلێمانی
بانگەشەی هەڵبژاردن كاریگەری لەسەر دەنگدانی تۆ هەبوو؟
شیکارییەکی ورد و پڕ زانیاری