سبه‌ى ئه‌ڵڵایی وه‌ریده‌گرێت
كۆبۆنهكانتان ئاماده بكه‌ن دابه‌شكردنى نه‌وت گه‌یشته بازیان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
قایمقامیەتی قەزای بازیان ده‌ڵێت، ده‌ست به دابه‌شكردنى نه‌وت له‌سنووره‌كه‌یان ده‌كرێت و بۆ ئه‌مه‌ش داواى له هاوڵاتیان كردووه كۆبۆنهكانى نه‌وتیان ئاماده بكه‌ن.
سبه‌ینێ سێشه‌ممه 24.9.2024 ده‌ست به دابه‌شكردنه‌كه ده‌كرێت و سهرەتاش له شارۆچكه‌ى ئاڵڵاییهوه ده‌ستپێده‌كات.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، هه‌ر سبه‌ینێ له گه‌ڕه‌كى ئاشتى ناو بازیان و گونده‌كانى دهروپشتى هاله‌ى مام قادر و داریكهلى ده‌ست به دابه‌شكردنه‌كه ده‌كرێت و رۆژانى دواتریش به‌رده‌وام ده‌بیت.
ئاگادارى هاوڵاتیانى سنوورى بازیان كراوه‌ته‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك شوێنگۆڕكێ نه‌كه‌ن و دواى تانكه‌ره‌كانى نه‌وتیش نه‌كه‌ون بۆ وه‌رگرتنى.
وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان پێشتر رایگه‌یاندبوو، بۆ هه‌ر خێزانێك بڕی 200 لیتر نه‌وت به نرخى 104 هه‌زار دینار دابه‌ش ده‌كرێت.