بۆ یەکەمجارە و ئەمساڵ خوێندکار وەردەگرێت
بەشی پرۆتۆکۆڵ و دبلۆماسی لە کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە کرایەوە
964+
توانا نەقی
بەشی پڕۆتۆکۆڵ و شیاندنی دبلۆماسی بەشێکی تازەیە لە کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە بۆ ئەمساڵی خوێندن خوێندکار وەردەگرێت بۆ دەوامی بەیانیان و ئێواران.
ئەمڕۆ دووشەممە، کۆلێژی تەنکیکی شەقڵاوە بڵاویکردەوە، ئەم بەشە بۆ ئەمساڵی خوێندنی 2024 – 2025 خوێندکاران بۆ هەردوو خوێندنی بەیانیان و ئێواران وەردەگرێت بە هەردوو لقی زانستی و وێژەیی لە دەرچوانی پۆلی 12.
دەشڵێت، ئەم بەشە تازەیە تاکە بەشە لە هەرێمی کوردستان و عێڕاق بەگشتی کە کراوەتەوە و قوتابی وەردەگرێت.
بەشەکە گرنگی بە ئەتەکیەتی کۆمەڵایەتی و کارگێڕی دبلۆماسی و پاڵپشت بۆ کاروباری وڵات و وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا فەرمیەکان و فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و ئاشناکردنی قوتابیان بەئیشوکاری باڵوێز و قونسوڵ و نوێنەرایەتیەکانی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و شارەزابونی قوتابیان لە چۆنیەتی بەڕێوەچونی بۆنە و ڕێوڕەسمە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکان بەشێوەیەکی تەکنیکی و بێ کەموکوڕی دەدات.
کۆلێژەکە ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئێستادا بەشەکە تەنیا بڕوانامەی دبلۆم دەبەخشێت بە خوێندکاران و لە داهاتوودا بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش بە قوتابیان دەدرێت.