کەش و هەوا

ئاسمان تەنکە هەورێكی دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرز دەبنەوە

964+

توانا نەقی

هەرچەندە جەوی گەرمی شکاوە و کەوتووینەتە پایزەوە بەڵام ئەمڕۆ کەمێک پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە لە چاو دوێنێدا و ئاسمانیش تەنکە هەورێکی هەیە.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە سبەینێش بەهەمان شێوەی ئەمڕۆ دەبێت، گەرمترین ناوچەش گەرمیانە بە 40 پلە و فێنکترینیش حاجی ئۆمەرانە 24 پلەی سیلیزی

ئەمڕۆ دوو شەممە 23.9.2024
کەش / ئاسمان لەنێوان ساماڵ و تەنکە هەوری بەرز دەبێت.
پلەکانی گەرما / بە گشتى کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
خێراى با / لە سەرخۆ – مام ناوەند دەبێت (10 – 20 ) کم/ک .
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا
مەوداى بینین / لە نێوان ( 8– 9 ) کم دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 35 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 34 پلەى سیلیزى
دهۆک : 35 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 38 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 37 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 35 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 24 پلەى سیلیزى
سۆران : 30 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 40 پلەى سیلیزى