له كوێستانه‌كانى بنارى قه‌ندیل
هه‌موو رێگایه‌ك به‌كاردێنن بۆ ئه‌وه‌ى ورچ هه‌نگه‌كانیان نه‌خوات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هه‌نگه‌وانه‌كانی بنارى قه‌ندیل به‌ده‌ست ورچه‌وه گیریان خواردووه، هه‌موو رێگایه‌ك تاقی ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌نگه‌كانیان سه‌لامه‌ت و ورچ نه‌یانخوات.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاومان كرده‌وه كه هه‌نگه‌وانه‌كان پاسه‌وانیان بۆ پاراستنى هه‌نگه‌كان به‌كرێ گرتووه و شه‌وان ئه‌و پاسه‌وانه به‌دیار هه‌نگه‌كانیان داده‌نیشێت و ده‌یانپارێزێت.
ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ى ده‌یبینن دواین كارى هه‌نگه‌وانه‌كانه بۆ دوورخستنه‌وه‌ى ورچه‌كان له هه‌نگه‌كانیان، كه ده‌رده‌كه‌وێت له‌ته‌نیشت سندوقی هه‌نگه‌كانه‌وه، سۆنده‌یه‌كیان له به‌رزى دانوه‌وه ئاو ده‌كه‌وێته ناو ده‌به‌یه‌كی پلاستیكه‌وه و به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه و دابه‌زینى ده‌به‌كه ده‌نگێك دروست ده‌كات و به‌هۆیه‌وه ورچه‌كان له‌و ده‌نگه ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
هه‌نگه‌وانێك له سۆشیاڵ میدیاى هه‌نگه‌وانانى بنارى قه‌ندیل ده‌ڵێت “بۆ ئەوەی ورچ نزیک نەکەوێتەوە لەهەنگەکان، ئەمەیان دروستکردوه بەڵام زۆر رۆبَى نابێت، چونكه مام ورچ برسی بێت هەنگەکان دەخوات”.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه ئه‌وه‌ى خاوه‌ن هه‌نگه‌كان دروستیان كردووه له کوێستانەکانی کانی خاتوونەیه له بناری قەندیل و ئەمڕۆ گرته ڤیدیۆیه‌كه‌یان تۆمار كردووه..
پێشتر، سامان ئه‌حمه‌د، یه‌كێك له‌و پاسه‌وانانه به 964ـى وتبوو، ماوه‌یه‌كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك هه‌نگه‌وانه‌وه وه‌كو پاسه‌وان له‌كوێستانێكی بنارى قه‌ندیل دیاریكراوه و شه‌وان به‌دیار سه‌ندوقه‌كان مێش، رۆژ ده‌كاته‌وه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، كه خۆى ورچی بینیوه هاتووه‌ته لاى سندوقه‌كان و وه‌كو مرۆڤیش سه‌رى سندوقه‌كانى كردووه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ى هه‌نگوینه‌كه‌ى ناوى بخوات، به‌ڵام ئه‌و رێى پێنه‌داوه.