وەزارەتی خوێندنی باڵا وادەڵێت
ئەو شوێنانەی بە پارە زانکۆلاین پڕدەکەنەوە زیان بە خوێندکار دەگەیەنێت
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
وەزارەتی خوێندنی باڵا هۆشداری دەدات لە پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین لە سەنتەرە بازرگانیەکان و بە قوتابیان دەڵێن ئاگادار بن.
دکتۆر خەتاب ئەحمەد سەرۆکی لیژنەی باڵای وەرگرتن لە وەزارەتی خوێندنی باڵا بە 964ـی وت، ئاگاداری قوتابیان دەکەنەوە لە پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین لە سەنتەرە بازرگانیەکان و هەندێکجار زیانیان پێدەگەیەنێت.
باسی لەوەکرد، لە کاتی پڕکردنەوەی فۆرم لەو ناوەندانە لۆد لەسەر بەشێکی دیاریکراو دروست دەکەن و قوتابیان ئاراستە دەکەن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی