بڕیارێكى دیوانی چاودێری داراییه‌

مامۆستایانى زانكۆى حكومى بۆیان نییه‌ له‌ زانكۆ ئه‌هلییه‌كان وانه‌ بڵێنه‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ھەر مامۆستایەکی زانکۆ حکومیەکان لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتیەکان (ئەھلیەکان) وانه‌ بڵێتەوە، لێپێچینەوەی یاسایی لێدەکرێت، ئه‌مه‌ گشتاندنێكی وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵایه‌ بۆ ته‌واوى زانكۆ و په‌یمانگاكانى هه‌رێمی كوردستان.

وەزارەتی خوێندنی باڵا، پاڵپشت بە نوسراوی دیوانی چاودێری دارایی (2/4/747) لە 11.8.2024 بە گشتاندنی ژمارە 17392 لە بەرواری 5.9.2024 ئاراستەی گشت زانکۆ حکومیەکانی کردوە و ئه‌م بڕیاره‌ى سه‌ره‌وه‌ى تێدا هاتووه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ كه‌ رێگه‌دان به‌ مامۆستایان پێچه‌وانه‌ى یاسای ژماره‌ 23ـى ساڵى 2008 و رێنمایی دارایی ژماره‌ 22 له‌ 2008.

خوێندنى باڵا: دابەشکردنى دەرماڵەى خوێندكاران به‌رده‌...

خوێندنى باڵا: دابەشکردنى دەرماڵەى خوێندكاران به‌رده‌وامه‌