باڵیۆز قسە دەکات

ئەمریكا: هێشتا هەڕەشە لەسەر سەقامگیریی عێراق هەیە

+964

ئەرسەلان عەبدوڵا

باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق رایگەیاند، هێشتا هەڕەشە لەسەر سەقامگیری و سەروەریی عێراق هەیە.

ئەلینا رۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغدا، ئەمڕۆ شەممە 21.9.2024 لە پۆستێكدا لە تۆڕی ئێكس، بەبۆنەی رۆژی جیهانیی ئاشتییەوە بە بیر عێراقییەكان دەهێنێتەوە، هێشتا هەڕەشە لەسەر سەقامگیریی وڵاتەكەیان هەیە.

رۆمانۆوسكی نووسیویەتی: لەبیرمانە هێشتا هەڕەشەكان بۆ ئاسایش و سەقامگیری و سەروەریی عێراق بەردەوامن، ئێمە پابەندین بە كاركردن لە تەك هاوبەشەكانمان لە حكومەتی عێراق و كۆمەڵگەی مەدەنی، بۆ بەهێزكردنی عێراقێكی ئاشتیخواز و گەشەسەندوو بۆ نەوەكانی داهاتوو.

بە توندی وەڵامی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق درایەوە

بە توندی وەڵامی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق درایەوە