بەرمیلێک بە 104 هەزار دینارە

​سبەی پێنجوێن نەوت وەردەگرێت

+964

کامیار کەمال- پێنجوێن

رۆژی یەکشەممە دابەشکردنی نەوتی سپی لە پێنجوێن و هەردوو ناحیەکەی دەستپێدەکات.

هێمن ئیبراهیم، قایمقامی پێنجوێن بە 964ی راگەیاند، رۆژی 22ی مانگ لە پێنجوێن دەست دەکرێت بە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا.

وتیشی، دابەشکردنی نەوت بە چەند قۆناغێک دەبێت و سەرەتا لە گەڕەکی راوگانەوە دەستپێدەکات و دواتر بە ریزبەندی دەگاتە گەڕەک و ناحیەکانی پێنجوێن.

باسی لەوەش کرد، هاوشێوەی هەموو جێگاکانی هەرێم، بۆ هەر بەرمیلێک نەوت 104 هەزار دینار وەردەگیرێت و بڕەکەشی 200 لیتر دەبێت و هاوڵاتیانیش بە کارتی پێنجوێن بە کۆدی 283 وەریدەگرن.

پێنجوێن ناوچەیەکی سنووریی ساردە و ساڵانە هەر خێزانێک پێویستی بە زیاترلە یەک بەرمیل نەوت هەیە.

پێداچوونەوە: هاوبەش

دانیشتووانی ناحیەی هەڵشۆ وەرگرتنی نەوتی سپی رەتدەکەنە...

دانیشتووانی ناحیەی هەڵشۆ وەرگرتنی نەوتی سپی رەتدەکەنەوە