زۆرترین ده‌ستنووسی بزمارى لێ دۆزراوه‌ته‌وه
كارى هه‌ڵكۆڵین له شوێنەواری گردی شمشاره دەستیپێكردەوە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كارى هه‌ڵكۆڵین له شوێنه‌وارى گردى شمشاره له سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین ده‌ستیپێكرده‌وه، كه مێژووه‌كه‌ى بۆ چوار هه‌زار ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
گردی شمشارە حه‌وت كیلۆمه‌تر لە باشوری رۆژهەڵاتی شاری رانیەوە دوورە و یەكێكە لە گردە شوێنەوارییەكانی كـوردستان، كه زۆرترین ئەرشیفی دەستنووسی بزماری تێدا دۆزرابێتەوە.
بۆیه‌كه‌مجار له ساڵی 1957 تیمێكی دانیماركی پشكنینی بۆ ئه‌م گردە كردووە، كە 16 چین چوونەتە خوارەوە، هەر چینێك دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمێك كە لە چینی پێنجەمدا 150 تابلۆی قوڕینی بزماری دۆزیوەتەوە كە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئاشوریەكان .
شوێنه‌وارى هه‌رێم بڵاویكردووه‌ته‌وه كه له ئه‌مڕۆوه ده‌ست كراوه‌ته‌وه به هه‌ڵكۆڵین، کە ئەم پڕۆژەیە بە هاوبەشی لە نێوان زانکۆی پیسای ئیتالی و بەڕێوەبەرایەتییه‌كانی شوێنەواری سلێمانی و راپەڕین ئەنجام دەدرێت.