ئەمڕۆ لە سنووری هەولێر

“ئەو كچەی باوكی خۆی كوشت باری دەروونی تەواو نییە و دەستگیر كراوە”

+964

شۆڕش هەرکی – هەولێر

ئەمڕۆ لە هەولێر رووداوێكی كوشتن روویدا، كە كچێك باوكی خۆی لە خەودا بە چەقۆ كوشتووە، كەسێكی نزیكی ئەو خانەوەدایە ئاشكرای كرد، كچەكە باری دەروونی تەواو نییە و ئێستاش دەستگیر كراوە.

كاتێك ئەمڕۆ سەرلەبەیانی رووداوەكە روویدا، سەرچاوەیەکی تایبەت لە پزیشکی دادی هەولێر بە964ی وت،” حالەتەکە ئەمڕۆ لە گوندی پیڕەش سەر بە ناحیەی كەسنەزان روویداوە، کچەکە تەمەنی 13 ساڵانە و بەچەقۆ کۆتایی بە ژیانی باوکی هێناوە، بەڵام هۆکار و چۆنیەتییەکەی لای ئێمە نییە”.

وتیشی، باوكە كوژراوەكە تەمەنی 45 ساڵە و جێی گومانیشە كچێك لەو تەمەنە بتوانێت باوکی بکوژێت، بۆیە لێکۆلینەوە لەسەر وردەکاری رووداوەکە لای هێزەئەمنییەکانە.

كەسێكی نزیكی ئەو خانەوادەیەش زانیاری زیاتری بە 964 دا و رایگەیاند، كچەكە باری دەروونی تەواو نییە و تەمەنی 13 ساڵە، دوای نوێژی بەیانی چەقۆی لەسەر سینگی باوكی داوە و كوشتوویەتی.

لەسەر ئەم بابەتە 964 چەند جارێك پەیوەندی بە کارزان ساڵح وتەبێژی پۆلیسی هەولێر كرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكانی نەدایەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

داوای لێكۆڵینەوە لە كوشتنی هاوڵاتییەكی دهۆك لە توركیا ...

داوای لێكۆڵینەوە لە كوشتنی هاوڵاتییەكی دهۆك لە توركیا دەكرێت