قسەی وتەبێژی کۆمسیۆنە
“هەفتەی دابێت وادەی بانگەشە و ناوی کاندیدە پەسەندەکان رادەگەیەندرێ”
964+
ئەحمەد مستەفا
“هەفتەی ئایندە، ئەنجومەنی کۆمسیاران بۆ پەسەندکردنی ناوی کاندیدانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و وادەی بانگەشەش دیاری دەکات”، ئەمە قسەی جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقە.
وتەبێژەکەی کۆمسیۆن ئەمڕۆ پێنجشەممە 19.9.2024، لە گروپی واتسئاپی تایبەت بە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان قسەی بۆ میدیاکان کردووە و دەڵێت، لە زاری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەوە، دووپاتی ئەوە دەکەینەوە، “دەنگدەر لە پڕۆسەیەکی تەواو ئازاددا و بە هەڵبژاردنی نهێنی، بێ ئەوەی کەس بە دەنگ و رای بزانێت، دەتوانێت دەنگ بە کاندید و لیستی دڵخوازی خۆی بدات”.
لەبارەی ئەو پارت، لایەن، رێکخراو و کەسانەی پێشێلکاریی لە ماوەی بانگەشە و هەڵبژاردن ئەنجامدەدەن، غەلای دەڵێت، “کۆمسیۆن بەپێی یاسای ژمارەی 1ی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، رێکاری یاساییان لە بەرانبەر دەگرێتەبەر ئەگەر هاتوو، پێچەوانەی یاسا کاریان کرد، یان تەخوین و ناوزڕاندنیان بەکارهێنا”.
یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و هەموارەکانی؛
بڕیارە 20 مانگی داهاتوو پرۆسەی هەڵبژاردنەکە بەڕێوە بچێت، بەگوێرەی ئامارەكانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق بۆ ئەم هەڵبژاردنە، دوو ملیۆن و 893 و 578 كەس لە هەرێمی كوردستان مافی دەنگدانیان هەیە، كە دوو ملیۆن و 683 هەزار و 618 دەنگدەری گشتین و 215 هەزار و 960 دەنگدەری تایبەتن.
هەروەها كۆمسیۆن بۆ ئەم هەڵبژاردنە هەزار و 431 ناوەندی دەنگدان دەكاتەوە كە هەزار و 266 ناوەند بۆ دەنگدانی گشتی و 165 ناوەندیش بۆ دەنگدانی تایبەتە.