هەفتەیەکی ماوە کردنەوەیان

هەڵمەتی پاککردنەوەی قوتابخانەکان دەستی پێکرد

+964

توانا نەقی

وەک دەوترێت پشووی هاوین بڕایەوە و دەرگای مەکتەب کرایەوە، بەڵام جارێ لە هەرێمی کوردستان هەفتەیەکی ماوە و لە ئێستاوە دەستکراوە بە پاککردنەوە و ئامادەکاری بۆ کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان.

ئەمڕۆ چوارشەممە، پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی هەڵمەتێکدا سەرجەم قوتابخانەکان پاکدەکەنەوە و ئامادەی دەکەن بۆ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن.

دەشڵێت، لەلایەن خۆبەخشانی وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی پارێزگا بە هەماهەنگی شارەوانی ناحیەی دارەتوو یەکەم هانگاوی پارکردنەوەیان لە قوتابخانەی هەڵەبەجە لەو ناحیەیە دەستپێکردووە و بن و بنمیچی قوتابخانەکەیان پاک ششتووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو هەڵمەتە لەماوەی ئەم هەفتەیە و هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

بە پێی بڕیاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێـم رۆژی 25.9.2024 کە دەکاتە رۆژی چوارشەمەی داهاتوو دەرگای قوتابخانەکان لە هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە و یەکەم زەنگی خوێندنی بۆ ساڵی 2024 – 2025 دەستپێدەکات.

سەرجەم قوتابخانەکان ئامادەن بۆ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێ...

سەرجەم قوتابخانەکان ئامادەن بۆ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن