1000 کەس بریندار بوون

لە زنجیرە تەقینەوە ئەلیکترۆنییەکانى سەر حیزبوڵڵا باڵیۆزى ئێرانیش پێوە بوو

964+

وریا فەتاح

لە رووداوێکى جیاوازى تەقینەوەدا، ئێوارەى ئەمڕۆ هێرشێکى ئەلیکترۆنى کرایە سەر ئامێرە بێ تەلەکانى  حیزبوڵڵاى لوبنان و سەدان کەس بریندار بوون کە لە ناویاندا باڵیۆزى ئێرانیش هەیە.

بەپێى هەواڵى ئاژانسى لوبنانى، زنجیرە تەقینەوەیەک لە ئامێرە بێ تەلەکان روویداوە کە بۆ پەیوەندى لە نێوان ئەندامانى حیزبوڵادا بەکاردەهێنرێت و پێى دەگوترێت (پەیجەر).

دەسەڵاتى فریاکەوتنى مەدەنى لە لوبنان داوا دەکات، هەموو ئەو لوبنانیانەى تواناى بەخشینى خوێنیان هەیە بە زوترین کات بچنە نزیکترین بکەى تەندروستى و خوێن ببەخشن بۆ رزگارکردنى بریندارەکان.

هەرچەندە تائێستا ئامارێکى فەرمى رانەگەیەنراوە، بەڵام میدیاکان باس لە بریندار بوونى نزیکەى هەزار کەس دەکەن کە لە نێویاندا موجتەبا ئەمانی باڵوێزی ئێران لە لوبنان، هەیە.

ئاژانسى فەرمى لوبنان رایگەیاندووە کە تەقینەوەکان لە باشوورى بەیروتى پایتەخت و چەند شوێنێکى دیکە روویانداوە، تۆمەتەکانیشیان رووەو ئیسرائیلە.

بەپێى گرتە ڤیدیۆییەکان، لەیەک کاتدا و لە چەند شوێنێکى جیاواز، ئامێرە بێتەلەکان دەتەقنەوە و بەکارهێنەرانى بریندار دەکات.

ئیسرائیل: 200 سەرکردەو ئەندامی حیزبوڵا کوژراون

ئیسرائیل: 200 سەرکردەو ئەندامی حیزبوڵا کوژراون