رووداوی هاتوچۆ
لە یەك شەقامی دهۆک دوو کەس بە دوو رووداو گیانیان لەدەست دا
+964
هیڤی دێوالی-دهۆک
بەهۆی دوو رووداوی هاتوچۆ لە دوو کاتی جیاوازدا لەسەر شەقامی گشتیی بارزان لە دهۆک و لە گەڕەکی شندوخا دوو شۆفێر گیانیان لەدەست دا.
رووداوەكان یەكێكیان ئەم بەیانییە روویداوە و ئەویتریان بەرەبەیانی زوو بووە.
ئەمڕۆ سێشەممە لە نزیک کاتژمێر 9:50 خولەك لە شەقامی بارزان لە شندوخا شۆفێری ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان سەنی گیانی لەدەست دا.
هەیسەم بەربهاری، وتەبێژی سەنتەری تەندروستیی 122 بە 964ی وت، ئەمڕۆ لە دوو کاتی جیاوازدا لە سەر جاددەی بارزان دوو شۆفێر گیانیان لەدەست دا، کە یەكێكیان ماتۆڕسوار و ئەویتریان شۆفێرێکی ئۆتۆمبێلی تایبەت بوون.
وتیشی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەوروبەری كاتژمێر 3:00 تیمەکانمان تەرمی شوفێری ماتۆرێكیان رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کرد، بەڵام ئەوەی پێش نیو کاتژمێر روویداوە، هەرچەندە لە لایەن هاوڵاتیانەوە رەوانەی فریاکەوتنی ئازادی کراوە، بەڵام لە رێگادا گیانی لەدەستداوە.
“تەرمی ئەو دوو شۆفێرە کە تەمەنیان لە نێوان 24 بۆ 30ساڵدایە، ئێستا لە پزیشکی دادی دهۆکن، دواتر رادەستی بنەماڵەکانیان دەکرێنەوە”،هەیسەم بەربهاری وای وت.
بەپێی ئامارێکی بنكەی 122، لە ماوەی دوو مانگدا لە سەر جاددەی گشتی بارزان لە شندوخا، بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە تا ئێستا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و چەند کەسێكیش بریندار بوون.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
لە دوو رووداوی هاتوچۆ سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و چواری دیکەش بریندار بوون
رووداوی هاتوچۆ
رۆژانه زیاتر له 2 حاڵهت تۆمار كراوه
له ههولێر حاڵهتهكانى پێوهدانى مار و دووپشك سهریههڵدایهوه
لە خەلیفان
لە رووداوێکی هاتوچۆدا منداڵێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون
لە پێنجوێن
شۆفێرێک کەوتە نێوان دوو بارهەڵگر و گیانی لەدەست دا
لە نزیک گوندی کڵاوسوران
لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو
بێ نیشانەی هاتوچۆیە