سۆراغ؛ 300 دینار زیادی کردووە

بەشێک لە جوتیارەکانی پێنجوێن چاوەڕێی نرخن و تەماتە ناچنن

964+
کامیار کەمال – پێنجوێن

ئێوارەی دوێنێ بڕیاری داخستنی مەرزەکانی بەرووی تەماتەی هاوردەدا جێبەجێکرا، بەڵام بە گوێرەی سۆراغی 964، ئەمڕۆ زۆرێک لە عەلوە کاتییەکانی پێنجوێن تەماتەیان بە رێژەی پێویست بۆ نەچووە و چاوەڕێی پارەکردنێکی زیاترن.

لەسەر ئەو کارە، نوێنەری جوتیاران هۆشداری دەدات، کە ئەگەر تەماتە نەخرێتە بازاڕەوە، “مەرزەکان دەکرێنەوە”.

رێباز ساڵح ئەو جوتیارەی وەک نوێنەری جوتیارانی پێنجوێن سەردانی بەغدای کردوو لەهەولێریش لەگەڵ هەردوو وەزیری کشتوکاڵی هەرێم و بەغدا کۆبووە بە 964ی وت،” زیاتر لە 15 رۆژ لە هەوڵی ئەوەدابوووین مەرزەکان دابخەن و تەماتە بەبازاڕ بکرێت، بەڵام ئێستا نیەتێکی خراپ هەیە و جوتیاران تەماتە ناچنن”.

وتیشی، “لە ئێستادا بەغدا بۆ ماوەی مانگێک مەرزەکانی داخستووە و دەبێت پێنجوێن و حاجی ئۆمەران تەماتەی بەغدا پڕ بکەنەوە، کە عێراق رۆژانە پێویستی بە حەوت هەزار تۆن تەماتە هەیە، بەڵام جوتیاران دەیانەوێت تەماتە گران ببێت ئینجا بیچنن، بەڵام ئەگەر نرخی گران ببێت و بچێتە هەزار دینار ئەوا راستەوخۆ مەرزەکان دەکرێتەوە و دووبارە تەماتە هاوردە دەکرێت”.

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی تەماتە لە 400 دینارەوە دەستپێدەکات تاوەکو 700 دینار و بەراورد بە دوێنێ 300 دینار نرخی تەماتە بەرزبووەتەوە،”دەستی دوو حکومەتمان ماچکردووە و وەزارەتی کشتوکاڵیش بووەتە کەفیلمان، دەبێت ئێمەش تەماتەکە بخەینە بازاڕەوە ئەگەرنا جارێکی تر گوێمان بۆ ناگیرێت و هیچمان بۆ ناکرێت”، رێباز ساڵح وای وت.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

تەماتەی پێنجوێن کەمیکردووە و پارەش ناکات

تەماتەی پێنجوێن کەمیکردووە و پارەش ناکات

سەندیکای عەلوە: بڕیارەکەی وەزیر نرخی تەماتەی بەرزنەکر...

سەندیکای عەلوە: بڕیارەکەی وەزیر نرخی تەماتەی بەرزنەکردووەتەوە