ژینگە ناوی سێ گازی بردووە

ئەو گازانە بەکارمەهێنن کە دژی چینی ئۆزۆنە

964+
ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی پاراستنی چینی ئۆزۆنە، ئەو چینەی بەرگری لە مانەوەی چالاکی زیندەیی لەسەر گۆی زەوی دەکات، دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان داوا دەکات، دەردانی ئەو گازانە کەمبکرێتەوە کە کاریگەری نەرێنییان لەسەر چینی ئۆزۆن هەیە.

رۆژی 16 ی ئه‌یلوولی هه‌موو ساڵێك به‌رۆژی جیهانیی ئۆزۆن دیاركراوه‌ له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌، ئەوەش به‌مه‌به‌ستی پاراستنی چینی ئۆزۆن كه‌ زه‌وی و مرۆڤ له‌ تیشكی زیانبه‌خشی سه‌روو بنه‌وشه‌یی ده‌پارێزێت و ژیان و چالاکییە زیندەییەکانی رێکخستووە.

دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 16.9.2024، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌مان ئه‌و ئه‌رك و به‌رپرسیارێتییه‌مان ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆ كه‌ ساڵانێكه‌ له‌ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌تی عێڕاقیشدایه‌، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی عێڕاق چووه‌ نێو رێككه‌وتنامه‌ی ڤییه‌ناو پڕۆتۆکۆلی مۆنتریال بۆ پارێزگارییكردن له‌ئۆزۆن، به‌مه‌ش عێڕاق ده‌بێت پابه‌ند بێت به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنان و قه‌ده‌غه‌ی هاورده‌كردنی ته‌واوی ئه‌و غازو ماددانه‌ی كه‌ زیان به‌ ئۆزۆن ده‌گه‌یه‌نن”.

ده‌سته‌کە له‌ رێگەی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری نیشتمانیی ئۆزۆن له‌ وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێڕاق له‌ رێكخستنی خولی راهێنان و هۆشیاریی بۆ كارمه‌ندانی فه‌رمانگه‌كانی گومرك و پێوانه‌سازیی و كۆنتڕۆڵی جۆریی و بازرگانیی و پیشه‌سازیی و ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان، له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی رزگاربوون و قه‌ده‌غه‌كردنی بازرگانیی نایاسایی به‌و ماددانه‌ی كه‌ زیان به‌چینی ئۆزۆن ده‌گه‌یه‌نن بەردەوام بووە.

ده‌سته‌کە ئەوە وتووە، “به‌رده‌وامین له‌ هه‌ڵمه‌تی هۆشیاركردنه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی ناساندنی غازه‌كانی كلۆر، فلۆر و كاربۆن كه‌ زیان به‌چینی ئۆزۆن ده‌گه‌یه‌نن، هەروەها هاوئاهه‌نگه‌ له‌گه‌ڵ تەواوی وه‌زاره‌ت و دەستەو فەرمانگەکانی هەریمی کوردستان بۆ رێگرتن له‌هاورده‌كردنی ئه‌و جۆره‌ له‌ ئامێره‌كانی به‌فرگرو ساردكه‌ره‌وه‌و سپلیتانه‌ی كه‌ هێشتا غازه‌كانی كلۆر فلۆر كاربۆنیان تێدا به‌كار ده‌هێنرێن، پێویسته‌ ئێمه‌ش به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر رێكاره‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی پله‌ به‌ پله‌ی ئه‌و غازانه‌ی كه‌ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر چینی ئۆزۆن هه‌یه”.

دەستەی ژینگە بۆ کۆمیسیۆن: بەربژێرەکان پابەند بکەن بە پ...

دەستەی ژینگە بۆ کۆمیسیۆن: بەربژێرەکان پابەند بکەن بە پاراستنی ژینگە

بۆ ناسینەوەی ژینگەپیسکەران کامێرای چاودێری دادەنرێت

بۆ ناسینەوەی ژینگەپیسکەران کامێرای چاودێری دادەنرێت

دەستەی ژینگە داوا دەکات ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە کرێی تاب...

دەستەی ژینگە داوا دەکات ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە کرێی تابلۆش ببەخشرێت

ئەمڕۆ رۆژی جیهانی پاراستنی چینی ئۆزۆنە

ئەمڕۆ رۆژی جیهانی پاراستنی چینی ئۆزۆنە