لە نەخۆشخانەی سووتاوی سلێمانی

ئەو هاوڵاتیەی شارەزوور کە بەرمیل پێیدا تەقیەوە گیانی لەدەستدا

+964

بڕوا مەجید – شارەزوور

دوای چوار رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی سووتاوی سلێمانی ئەوهاوڵاتیەی زەڕایەن کە بەهۆی لەحیم کردنی  بەرمیلەوە پێیداتەقییەوە ئەمشەو گیانی لەدەستدا.

کاروان کەریم، دراوسێ و شایەتحاڵی رووداوەکە بۆ 964 وتی، “کاک یەحیا بەهۆی لەحیمکردنی بەرمیلەوە لەسەربانی ماڵی باوکی بەرمیل پێیدا تەقیبویەوە بەشێیکی زۆر جەستەی سووتا، ماوەی چوار رۆژە لەنەخۆشخانەی سووتاویە لە سلێمانی بەداخەوە بەهۆی زۆری رێژەی سوتاویەکەی کە %97 بووە  گیانی لەدەستدا”.

وتیشی، یەحیا تەمەنی 38 ساڵە و خاوەنی سێ منداڵە و کارمەندی نەخۆشخانەی گشتی شەهید رەوف بەگە لەشارەزوور، ماوەی چوار ڕۆژە لەنەخۆشخانەی سوتاوی سلێمانی چارەسەر وەردەگرێت، کەمێک پێش ئێستا بەهۆی زۆری سوتاویەکەیەوە گیانی لەدەستدا”.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

بەرمیلێک نەوت جەستەی کارمەندێکی نەخۆشخانەی سووتاند

بەرمیلێک نەوت جەستەی کارمەندێکی نەخۆشخانەی سووتاند