نه‌وزاد شێخ كامیل بۆ 964:
پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران گه‌یشتووه و كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه دابه‌ش ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم بۆ 964 ئاشكراى كرد له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران كه 150 ملیار دیناره دابه‌شده‌كرێت.
وتیشی “له دووشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌ست به رێكاره‌كانى دابه‌شكردن ده‌كه‌ین و هیچ كێشه و گرفتێكی نییه”.
لەو 150 ملیار دینارەی بڕیاری خەرجکردنی دراوە، بڕی 47 ملیار و 373 ملیۆن و 835 هەزار دیناری پارەی گەنمی جوتیارانی سنووری پارێزگای هەولێرە و بڕی 35 ملیار و 541 ملیۆن و 48 هەزار دیناریش پارەی گەنمی جوتیارانی سنووری پارێزگای دهۆکە.
بڕی 67 ملیار و 84 میلۆن و 117 هەزار دینار پارەی جوتیارانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕینە.
ئەمساڵ، له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه، بڕی 700 هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەرگیراوە، و بەپێی رێککەوتنی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم و وەزارەتی بازرگانی عێراق 228 هەزار تۆن بۆ پارێزگای هەولێر، 282 هەزار تۆن بۆ پارێزگای سلێمانی و 189 هەزار تۆنیش بۆ پارێزگای دهۆک دیاری کرابوو.