بۆ بیرهێنانەوە

سبەى پشووى فەرمییە

964+

وریا فەتاح

بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەرى ئیسلام محەمەد (دروودی خوای لەسەر بێت)، سبەى یەكشەممەی لەسەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە.

حکومەتى هەرێمى کوردستان بڵاوى کردەوە، سبەینێ یەکشەممە، لە تەواوى هەریمى کوردستان بە بۆنەى یادى لەدایکبوونى پیغەمبەرى ئیسلام (دروودی خوای لەسەر بێت)، پشووى فەرمییە.

پێغەمبەرى ئیسلام، ناوی محەمەد كوڕی عەبدوڵای كوڕی عەبدولموتەلیبە له هۆزی (قوڕەیش)ـە كە ناسراوە به (ابوالقاسم)، له رۆژی دووشەممه له مانگی 12ـی (ربیع الاول) له ساڵی (571) زاینى له شاری مەککە له دایك بوو و 23 ساڵ پێغەمبەرایەتى کرد و لە تەمەنى 63 ساڵیدا لە شارى مەدینە، کۆچى دواى کرد.

هاوڵاتیان لە سەنتەری هەولێر بۆ یادی مەولود کۆبوونەتەو...

هاوڵاتیان لە سەنتەری هەولێر بۆ یادی مەولود کۆبوونەتەوە